University of Raparin Logo

لە رۆژی ئاڵای کوردستان چەند چالاكییەك لە زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوون

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمڕۆ ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨، رۆژی ئاڵای کوردستانە، لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ بەرزراگرتنی ئەو ڕۆژە چەند چالاكییەك لە زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوون.

درێژەی بابەت

لەزانكۆی راپەڕین، چەند چالاكییەك بۆ بەرز راگرانی رۆژی ئاڵا ئەنجامدەدرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە دوو شەممە (١٧– ١٢– ٢٠١٨) بەبۆنەی رۆژی ئاڵا لەزانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەك ئەنجام بدرێن بەئامانجی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵا.
كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ بەبەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران رێورەسمی هەڵكردنی ئاڵای زانكۆ بەڕێوەدەبات.
هەر بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە بڕیارە لەكاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران لەزانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەك لەهۆڵی چالاكییەكان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەبچن. لەچوارچێوەی چالاكییەكاندا (پێشكەشكردنی سیمینارێك دەربارەی مێژووی ئاڵای كوردستان) و نمایشكردنی دوو كورتە ڤیدیۆ دەربارەی ئاڵای كوردستان، هەروەها پێشكەشكردنی شانۆییەك دەربارەی رۆڵی پێشمەرگەی كوردستان و شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان لەشەكانەوەی ئاڵای كوردستان.

سیمینارێك دەربارەی فریاگوزاری سەرەتایی و پێكانە وەرزشییەكان ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

سیمینارێكی زانستی دەربارەی فریاگوزاری سەرەتایی و شێوازو چۆنێتیی بەكارهێنانی، و پێكانە وەرزشییەكان لەرۆژی سێشەممە (١١ – ١٢ - ٢٠١٨) لەلایەن (نەبەز عەلی) مامۆستا لەكۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕین بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگای وەرزشی رانیە ئەنجامدرا.

لەتەوەرێكی دیكەی سیمینارەكەدا باس لەپێكانە وەرزشییەكان كراو بەشێوازێكی زانستیی جۆرو شێوازەكانی پێكانە وەرزشییەكان بۆ ئامادەبووان روونكرانەوە.