وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەڕەچاوکردنى کواڵێتى خوێندن و، ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ خوازیاران دەرکرد.
دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (٥)ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (١-١٠-٢٠١٩) و (٦-١٠-٢٠١٩) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کرد، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٧-١٠-٢٠١٩) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.