University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بڕوانامەی دكتۆرای لەجوگرافیای شار بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستا بێستون احمد، سەرۆكی بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، رۆژی (24 – 10 -2019) لەكۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەددین گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی ئەنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

ناونیشانی تێزی دکتۆراكەی بێستون احمد لەژێرناونیشانی (هەرێمی وەزیفی شاری ڕانیە لێکۆڵینەوەیەک لەجوگرافیای شار )بوو كە یەکەمین تێزی دکتۆرایە لەبواری جوگرافیا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەم ناونیشانە و بۆ یەکەمجارە لەسەر یەکێک لەشارە گرنگەکانی کوردستان کە شاری ڕانیەو دەوروبەکەیەتی ئەنجامدرابێت کە دەکرێت بکرێتە بنەمایەک بۆ ئەنجامدانی پلاندانان و پەرەپێدانی شاری ڕانیەو دەوروبەری چونکە لەم تێزەدا نەخشەی شاری ڕانیە لە 1957-2019 خراوەتە ڕوو بەسەرجەم بەکارهێنانەکانی زەوی لەوشارەدا لەگەڵ باسکردن لە دانیشتوانی شاری ڕانیە وەک ( ژمارەی دانیشتوان ، لەدایک بون ، مردن ، کۆچ ) لە 1957-2019 کەدەکرێت لە دانانی ماستەر پلانی شاردا سودی لێ وەربگیرێت.
هەر لەتێزەكەدا باس لەکاریگەری شاری ڕانیە کراوە لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری بەجۆرێک ئەوە خراوەتەڕوو کە ڕانیە لە بوارەکانی کارگێڕی، تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، گواستنەوە و بازرگانی، توانیویەتی خزمەتی تەواوی ئیدارەی ڕاپەڕین و چەند ناحیەک لە قەزاکانی دەوروبەری بکات. لەم تێزەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە شاری ڕانیە بە بەراورد بەشارەکانی سەنتەری قەزاکانی دەوروبەری زۆرترین کاریگەری لەسەر دەوروبەر هەیە. ئەوەش روونكراوەتەوە لەکۆتایدا کە پێویستە لە داهاتودا ئەگەر پارێزگای ڕاپەڕین دروستکرا پێویستە پارێزگاکە لەڕووی هەیکەلی کارگێڕی پێکبێت لە هەردوو قەزای ڕانیەو پشدەر لەگەڵ هەردوو ناحیەی خدران و بنگرد کە لەقەزای دوکان داببڕێندرێن و بخرێنە سەر ئیدارەی ڕاپەڕین.