University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی پیسای ئیتاڵی پڕۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشیان ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ ،لە سیمینارێکدا یەکی شوێنەوار لە بەڕێوبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی زانکۆی (Pisa)ی ئیتاڵی پڕۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشیان لەبواری شوێنەواردا ڕاگەیاند.
سەرەتا م. روخسار رەمەزان لێپرسراوی یەكەی شوێنەوار لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لەزانكۆی راپەڕین پوختەیەكی دەربارەی پڕۆژەكەو شێوازی كاركردنی تیمەكانی پڕۆژەكە بۆ ئامادەبووان روونكردەوە.
دواتر Matteo Merlino نوێنەری زانكۆی پیسای ئیتاڵی سیمینارێكی پێشكەشكردو تیایدا باسی لەگرنگی پڕۆژەكەو میكانیزمەكانی ئەنجامدانی پڕۆژەكە كرد، هەروەك سوپاسی زانكۆی راپەڕینی كرد كە بەهاوبەشی ئەنجامدانی پڕۆژەكەیان پەسەند كردووە كە ماوەی (2) ساڵ دەخایەنێت و تایبەت دەبێت بەلایەنی ژیانی كۆمەڵایەتی دانیشتوانی ئەو گوندانەی لەدوای ساڵی (1957)ەوە بەهۆی دروستكردنی بەنداوی دوكانەوە راگوێزراون بۆ شوێنەكانی تر.
دواتر ئاشڵی بێرلۆ مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، لەسیمینارێكدا چەند لایەنێكی دیكەی پڕۆژەكەی بۆ ئامادەبووان روونكردەوە .
لە پڕۆژەکەدا دەرفەتی کار بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو بەشی مێژوو و زمانی ئینگلیزی دەرەخسێت، هەروەک دەرفەتێک دەبێت بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی دیکە هەرێم و شوێنەوارناسان لە تەواوی کوردستان تا زانیاری لەبارەی یەکە شوێنەوارییەکانی ناوچەکە لە ستافی پڕۆژەکە وەربگرن .