وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێنمایى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى (2019-2020) بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوکردەوە.
سیمینارێكی زانستی دەربارەی بەرهەمهێنانی قارچك بەڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29 – 10 - 2019) ،له هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد، لەكۆلێژی پەروەردەی زاكۆی راپەڕین، سیمینارێك به‌ناونیشانی (به‌رهه‌مهێنانی قارچك) له لایه‌ن (م.بێریڤان عبدالخالق غریب ) سه‌رۆكی به‌شی باخداری پێشكه‌شكرا.
ئامانجی ئه‌م سیمیناره زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و هاندانی خوێندكارانی زانكۆ بوو دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان به تێچویه‌كی كه‌م.
سیمینارێک دەربارەی هێزی یاسا و یاسای هێز بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران،. لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سیمینارێکیان بۆ (م.ابراهیم صالح بەرزنجی) بە ناونیشانی ( ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێزی یاساوە بۆ یاسای هێز) رێکخست .