ڕۆژى (٢٠,٢١,٢٢-١٠-٢٠١٩) چوار مامۆستاى زانکۆى ڕاپەڕین بە پێشکەشکردنى سێ توێژینەوەى ئەکادیمى لە سێ پانێڵى جیاوازدا بەشداربوون. ئەم کۆنفرانسە لە نێوان (زانکۆى سەڵاحەدین و زانکۆى زەهراــ ئێران) ڕێکخرابوو، کە تایبەت بوو بە: (زمان و ئەدەبى کوردى و فارسى ــ پەیوەندى و کاریگەرییەکان).
سیمینارێکی دەربارەی ڕاوێژپێکردن لە قۆناغی پێش هاوسەرگیری بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١ی تشرینی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەشی زمانی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هاوبەشی هەردوو رێكخراوی ئەمریكی (Neighbors to Nations) و (World in Need) سیمینارێکی دەربارەی ڕاوێژپێکردن لە قۆناغی پێش هاوسەرگیری سازکرد.
زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی پیسای ئیتاڵی پڕۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشیان ڕاگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ ،لە سیمینارێکدا یەکی شوێنەوار لە بەڕێوبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی زانکۆی (Pisa)ی ئیتاڵی پڕۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشیان لەبواری شوێنەواردا ڕاگەیاند.
سەرەتا م. روخسار رەمەزان لێپرسراوی یەكەی شوێنەوار لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لەزانكۆی راپەڕین پوختەیەكی دەربارەی پڕۆژەكەو شێوازی كاركردنی تیمەكانی پڕۆژەكە بۆ ئامادەبووان روونكردەوە.