University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی فەرھەنگی مێژوویی تایبەت رێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی سێشەممە (٢٠١٩-١١-٥)، لە هۆڵى پێشەوا قازى محمد، سیمینارێک بەناونیشانى:(فەرهەنگى مێژوویى تایبەت) لەلایەن بەڕێز:(پ.د.شهاب طيب طاهر) مامۆستا لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە پیشکەشکرا.

لەم سیمینارەدا باس لە فەرهەنگى مێژوویى تایبەت کرا کە مەبەست لێى ئەو فەرهەنگانەیە کەلە مێژوو و نەژادى وشەکان دەکۆڵنەوە لە سەردەمە کۆنەکان و تا ئێستا و هەروەها دەوڵەمەندکردنى دەروازەکان بە زانیارى ڕێزمانى جۆراوجۆر .

لە زانکۆی راپەڕین کۆڕێک بۆ توانا ئەمین ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە سپۆنسەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو و میترۆنۆم پڕۆداکشن، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ ،کۆڕیکیان بۆ نوسەر و چیرۆکنوس توانا ئەمین لە ژێر ناونیشانی "مرواری تاقانە"ڕێکخست.

درێژەی بابەت

بۆ ڕۆژ دووەم سیمینارێکی پەروەردەیی بۆ فایەق سەعید سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارێکی پەروەردەیی، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکیان بۆ نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردە فایەق سەعید بە ناونیشانی (فیدباک هێزی نەرمی پەروەردە و ئامرازی بە‌هێزی مامۆستا ) سازکرد.
لە سیمینارەکەدا فایەق سەعید باسی لە فیدباک لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا کرد ، هەروەک پلان و هەنگاوەکانی سیستەمی خوێندنی هاوچەرخی لە ناوەندەکانی خوێندندا بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، دواتر چەندین جیاکاری لە نێوان سیستەمی خوێندنی هەرێمی کوردستان و سیستەمی خوێندن لە وڵاتە هاوچەرخەکان خستەڕوو.
لە کۆتایدا ئامادەبوان سەرەنج و پرسیارەکانیان لەسەر تەوەرەکانی سیمینارەکە ئاراستەی فایەق سەعید نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردە کرد، ناوبراو وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
فایەق سەعید نوسەر و پسپۆڕی بواری پەروەردەیە، خاوەنی هەشت کتێب و چەندان نوسین و لێکۆلینەوەیە لەم بوارەدا، هەروەک چەندین سیمینار و وێرکشۆپی لە ناوەندە پەروەردەیی و زانستییەکان ئەنجامداوە .