University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی هاوسەرگیری پێشوەخت ئەنجامدەدرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارەی رۆژی دوو شەممە (21 – 10 – 2019) كاتژمێر (10:30)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەهاوبەشی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و هەردوو رێكخراوی ئەمریكی (Neighbors to Nations) و (World in Need) سیمینارێك لەسەر هاوسەرگیری پێشوەخت (Premarital) رێكدەخرێت.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا: کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەڕێژەى (٢٥%) کەمکرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنى بارو گوزەرانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و لەبەر رۆشنایى کارنامەو پلانى حکومەت و وەزارەتەکەمان، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە سەرجەم قۆناخەکانى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان (ئەهلی) کرێى خوێندن بەڕێژەى (٢٥%) کەمدەکرێتەوە.

ئەو ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (١٥-١٠-٢٠١٩) لەمیانى کۆبونەوەیەک هات لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرى زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، کە هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەیبون.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنان و خستنەڕوى بەرنامەو پلانى نوێى وەزارەت بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، ئەرک و رۆڵى هەریەک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى بەرزنرخاندو سوپاسى هەڵوێستى زانکۆکانى کرد بۆ پێشوازیکردن لە بڕیارى حکومەت و وەزارەت بەمەبەستى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن.

گرنگى زیاتر بە کوالێتى خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان دەدەین

درێژەی بابەت

ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە، وانەخوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراوی قۆناغی یەكەمی زانكۆمان دەكاتەوە لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران، كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (٢١ . ١٠ . ٢٠١٩) یەكەم رۆژی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەكەم دەبێت لەزانكۆمان، لەو رۆژەوە پێویستە لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان وانە بخوێندرێت.