دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی سکاڵای (زانکۆلاین) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرکەوت (٣٦ ) خوێندکاری دیکە ناویان لە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) گەڕاوەتەوە.
د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی، لە میانی سەردانێکدا بۆ زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی سكاڵای زانکۆلاین (١٥٧٩) خوێندكاری دیكە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بۆیە پێویستە لەسەر ئەوخوێندکارانەی کە ناوەکانیان لە ئەنجامى سکاڵای زانکۆلاین گەڕاوەتەوە لە نزیکترین دەرفەتدا پەیوەندى بە کۆلێژ و بەشەکانیان بکەن و مامەڵەى وەگرتن ئەنجامبدەن.
کلیک بکە بۆ بینینی ناوی ٣٦ خوێندکاری وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین