ڕۆژى (٢٠,٢١,٢٢-١٠-٢٠١٩) چوار مامۆستاى زانکۆى ڕاپەڕین بە پێشکەشکردنى سێ توێژینەوەى ئەکادیمى لە سێ پانێڵى جیاوازدا بەشداربوون. ئەم کۆنفرانسە لە نێوان (زانکۆى سەڵاحەدین و زانکۆى زەهراــ ئێران) ڕێکخرابوو، کە تایبەت بوو بە: (زمان و ئەدەبى کوردى و فارسى ــ پەیوەندى و کاریگەرییەکان).
پ.ى.د. صافیە محمد ئەحمەد (دلاوەر قەرەداغى و سوهرابى سپێهرى لە بازنەى بەراورددا)
م.ى. بارزان على پیرۆت و م.ى. کاروان سلیم قیطران (کاریگەرى حافزى شیرازى لەسەر صافى هیرانى)
م.ى. ئەڤین ئاسۆس حمە (ڕەنگدانەوەى چەند بنەمایەکى ڕۆمانسیزم لە شیعرەکانى (هێمن)ى موکریانى و (نادر پور)دا.
