University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی هاوسەرگیری پێشوەخت ئەنجامدەدرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارەی رۆژی دوو شەممە (21 – 10 – 2019) كاتژمێر (10:30)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەهاوبەشی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و هەردوو رێكخراوی ئەمریكی (Neighbors to Nations) و (World in Need) سیمینارێك لەسەر هاوسەرگیری پێشوەخت (Premarital) رێكدەخرێت.

سیمینارەكە لەلایەن بەڕێز (Jeff Phillips) دامەزرێنەری رێكخراوی (N2N) كە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەكەلتورداو ئەزموونی چەندین ساڵەی كاركردنی رێكخراوەیی و وتنەوەی سیمیناری لەزیاتر لە (20) وڵات لەچوار كیشوەری جیهان هەیە.
رێكخەری سەرەكی سیمینارەكە رێكخراوی (Neighbors to Nations)ە كە رێكخراوێكی ئەمریكی نێودەوڵەتییەو بنكەی سەرەكی لەواشنتۆنی ئەمریكایەو لەبواری مرۆیی و پەروەردەو تەندروستی قازانج نەویستانە كاردەكات.