University of Raparin Logo

سیمینارێکی دەربارەی ڕاوێژپێکردن لە قۆناغی پێش هاوسەرگیری بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١ی تشرینی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەشی زمانی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هاوبەشی هەردوو رێكخراوی ئەمریكی (Neighbors to Nations) و (World in Need) سیمینارێکی دەربارەی ڕاوێژپێکردن لە قۆناغی پێش هاوسەرگیری سازکرد.

سیمینارەكە لەلایەن (Jeff Phillips) دامەزرێنەری رێكخراوی (N2N) پێشکەشکرا، تیایدا باسی لە لێکەوتە نێگەتیڤەکانی هاوسەرگیری و پێشبینیەکان و وێناکردنی لە خەیاڵی هەردوو ڕەگەزدا کرد، هەروەها باس لە کاریگەرییەکانی بڕیاردانی خێرای خێزانی کرا کە هۆکارە بۆ بڕیاردانی بەپەلە لەلایەن هەردوو ڕەگەز، هەروەک لەتەوەرێکی دیکەی سیمینارەکەدا ئامۆژگاری گەنجان کرا کە دووربن لە بەکارهێنانی کهول و مادە هۆشبەرەکان و پۆڕنۆگرافی زاڵبن بەسەریاندا بەر لە بڕیاردانی قۆناغی هاوسەرگیری.
لە تەوەری کۆتایی سیمینارەکەدا (Jeff Phillips) کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لەسەر گەنجان بە دوژمنی هاوسەرگیری ناوبرد و داوای لە گەنجان کرد بۆ بڕیاردان لە پرۆسەی هاوسەرگیری نەکەونە ژێر کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.