بەبەشداری سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆ رێكدەخرێت
فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، لەرێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كە ئەندامی سەرجەم بەش و كۆلێژەكانی زانكۆو بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەستەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی تێدایە بۆ ئەمساڵی خوێندن و بۆ بەرزراگرتنی ساڵیادی دامەزاندنی زانكۆی راپەڕین، فێستیڤاڵێكی زانستی و كەلتوری بۆ رۆژی زانكۆ لە (4/4) رێكدەخات.
لێرەوە ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین دەكەینەوە كە بۆ ئەنجامدانی هەر چالاكییەكی زانستی و كەلتوری بەش و كۆلێژەكانیان پەیوەندی بەلیژنەی كۆلێژەكانیانەوە بكەن، بۆ پێشكەشكردنی بیرۆكەكانیان بۆئەوەی بخرێنە بەرنامەی كاری فێستیڤاڵەوە.
فێستیڤاڵەكە (2) رۆژ دەخایەنێت و كۆلێژو بەشەكانی كەمپەسی رانیە لەكەمپەسی رانیە و كۆلێژ و بەشەكانی كەمپەسی قەڵادزێ-ش لەكەمپەسی قەڵادزێ بەڕێوە دەچن، هەروەكو لەبەرنامەشدایە لەدووەم رۆژی فێستیڤاڵەكەدا بەهارە گەشتێك بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین رێكبخرێت.
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆ