بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی خوێندکاران، و بەکەلتورکردنی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، و ھاندان و راھێنانیان لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتو لەزانکۆماندا، و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە، فەرمانگەی یاریدەدەرێتیی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەھەماھەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ، (دوەمین کۆنفڕانسی زانستیی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین) سازدەکات، بۆیە لە ئێستاوە داوا لە سەرجەم خوێندکارانی ئازیز دەکەین (قۆناغی چوارەم) لە سەرجەم بەشە زانستییەکان کە ئارەزومەندن بەپڕۆژەی دەرچونیان (توێژینەوەی دەرچوون) بەشداری کارابن لەم کۆنفڕانسەدا، رەچاوی ئەم مەرج و رێنماییانە بکەن:
١- بابەتی توێژینەوەکە جێبایەخی ژیان و کۆمەڵ بێت.
٢- توێژینەوەکە لەسەر بنەمای زانستیء بەرەچاوکردنی رێنماییەکانی (رێبەری توێژینەوەی دەرچون لە زانکۆی راپەڕین) ئەنجامدرابێت.
٣- خوێندکاری توێژەری بەشداربو توانای پێشکەشکردنی توێژینەوەکەی بە پڕۆگرامی (پاوەرپۆینت) و خستنەڕوی داتا و شرۆڤەکردنی بابەتەکەی ھەبێت.
٤- لەو بەشە زانستییانەی کە رێیان پێدراوە، خوێندکاران دەتوانن بە (٢) یان (٣) خوێندکار توێژینەوەیەک ئەنجام بدەن.
٥- لە ھەر بەشێکدا (٢) توێژینەوە پەسەند بکرێن، و بنێردرێن بۆ لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفڕانس، یەکەمیان پێشکەشدەکرێت، و دوەمیان تەنھا بە شێوەی (پۆستەر) نمایشدەکرێت.
٦- رەچاوکردنء پابەندبون بەو رێکەوتانەی خوارەوە:
- رێکەوتە گرنگەکانی کۆنفرانس:
دواکات بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکە لەلایەن خوێندکارانەوە بە لیژنەی زانستیی بەش: ٢٠١٨/٤/٢٣
کاتی ئاگادارکردنەوەی پەسەندکردنی توێژینەوەکە لەلایەن بەشی زانستییەوە: ٢٠١٨/٤/٢٨
دواکات بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکە بەشێوەی (پاوەرپۆینت + ۆرد) لەسەر (CD) بە لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفڕانس: ٢٠١٨/٥/٢
کۆنفڕانسەکە لە دو رۆژ ئەنجامدەدرێت: ٨ و ٢٠١٨/٥/٩
لیژنەی ئامادەکاریی
دوەمین کۆنفڕانسی زانستیی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین