University of Raparin Logo

كۆرسێكی بێ بەرامبەری زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا دەكرێتەوە

سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانكۆی راپەڕین كۆرسێكی بێ بەرامبەری زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆی راپەڕین دەكاتەوە.
كۆرسەكە ماوەی (٢) مانگ دەخایەنێت و لەرۆژی (٢٠١٨/٣/١١) تا (٢٠١٨/٥/١١) بەردەوام دەبێت، بەشێوەیەك كە لەهەفتەیەكدا (٣) رۆژو رۆژانە (٣) كاتژمێر لە (٢-٥)ی پاشنیوەڕۆ وانەكان دەخوێندرێن.


بۆ زیاتر هاندانی كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆی راپەڕین، بڕیاریشدراوە لەدوای تەواوكردنی كۆرسەكە هەر كاندیدێك نمرەی پێویستی زمانی ئینگلیزی بۆ دەستپێكردنی خوێندنەكەی لەتاقیكردنەوە ستاندارەكانی زمانی ئینگلیزی بهێنێت كە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا دیاریكردووە ئەوا زانكۆ تێچوی یەك تاقیكردنەوەی وەك پاداشت بۆ خەرج دەكات.
هەر كاندیدێكیش بەبێ هۆكارێكی قایلكەر كۆرسەكە جێبهێڵێت، پێویستە بڕی (٢٥٠) هەزار دینار بدات بەدارایی سەنتەری پەرەپێدان و زمان.
هەروەكو داوا لەبەشە زانستییەكانیش كراوە كە رۆژی دوو شەممە (٢٠١٨/٢/٢٦) تا (٢٠١٨/٣/٧) كاندیدەكان ئاگادار بكەنەوە بەمەبەستی خۆتۆماركردنیان لەبەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانكۆی راپەڕین و دوای ئەو بەروارەش هیچ ناوێك تۆمار ناكرێت.
تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمان لەرۆژی (٢٠١٨/٣/٧) كاتژمێر (٢)ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵەكانی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم ئەنجامدەدرێت.