وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (راگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت / ڕانیە ) لە زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.
یەکەم / مەرجەکان :
پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم/ تێبینى :
چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى پێنچ شەممە(2018/3/15) دەبێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت. (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).