لە ڕۆژی ٤/ ٤ / ٢٠١٨، زانکۆی ڕاپەڕین بە بۆنەی ڕۆژی زانکۆوە ڤیستیڤاڵێکی گەورە سازدەکات و گروپی کۆمەکی زانکۆش بەچەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بەشداریدەکات یەکێک لەو چالاکیانە فرۆشتنی کتێبە لەلایەن ئەو کەسانەوە پێشکەشی گروپ دەکرێن کە دەیانەوێت یارمەتی گروپ بدەن وەگروپیش بەنرخێکی کەم دەیانفرۆشێت و تەواوی داهاتەکەش بۆ سندوقی گروپی کۆمەک دەبێت.
بەڕێزیشت ئەگەر کتێبت هەیە و دەتەوێت هاوکاری یەکێک بکەی گەورەیی دەنووێنی بە بەخشینی کتێبەکانت بە گروپی کۆمەک دەتوانی هەرکات ویستت کتێبەکانت ببەی بۆ پرسگەی زانکۆو لای پۆلیسەکان بەجێی بهێڵی .
گروپی کۆمەکی زانکۆ گروپێکی خۆبەخشی بێلایەنە و هاوکاری کۆدەکاتەوە بۆ خوێندکارە کەم دەرامەتەکانی ناو زانکۆی ڕاپەڕین.
