University of Raparin Logo

فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەرهەمی هونەری (End The Wars) بڵاودەکاتەوە

 بەرهەمی (End The Wars) (با کۆتایی بە جەنگەکان بێت) کارێکی موزیکییە بە ئامێری پیانۆ و ئۆرکێستر، وەک پەیامێک بۆ وەستاندنی جەنگ لە سەرتاسەری دونیا، کە لەلایەن "کوردۆ سەردار" فەرمانبەر لە ناوەندی ھونەری زانکۆی ڕاپەڕین بڵاوکرایەوە.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداری کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

راگەیاندنی زانکۆ
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەتوێژینەوەیەکی زانستی لەپسپۆڕی زانستی کۆمپیوتەردا بەشداری کۆنفڕانسێکی نێودەوڵ’تی دەکات لەوڵاتی بولگاریا.
کەمال سمایل محمد بەرزنجی کە خوێندکاری دکتۆرایە لەزانکۆی University of Chemical Technology and Metallurgy لەوڵاتی بولگاریاو لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا کاندیدکراوە، بەماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی راگەیاند کە بەتوێژینەوەیەکی زانستی لەژێر ناونیشانی

درێژەی بابەت

سیمپۆزیۆمی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۷ی ئایاری ۲۰۱۷، سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەناونیشانی ( پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین) ڕێکخست.

بە ئامادەبوونی (د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و (هیوا قەرەنی ) قائیمقامی قەزای ڕانیە و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکارانی کۆلیژو بەشە جیاجیاکانی زانکۆ، بەشی جوگرافیا سیمپۆزیۆمێکی زانستی دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخست.
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە (د. صباح رشید) یاریدەدەری سەرۆی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد، چالاکییەکەی بە چالاکی گرنگ وەسف کرد، باسی لە کاریگەری کەرتی پیشەسازی کرد لە بەرەوپشچون و سەقامگیری ئاسایشی ئابوری وڵاتان، هەروەک جەختیکردەوە لە پێناو گەشەپێدانی ئیداری ناوچەکە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین گرنگی زیاتر بەم کەرتە بدەن .
وتیشی "ھیوادارم لە دەرئەنجامی ئەم سیمپۆزیۆمە چەندین ڕاسپاردەی بە سوودمان ھەبێت و بتوانین کەرتی پیشەسازی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە باشترین شێوە پێشبخەین".

درێژەی بابەت