له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی تۆڕی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ( مادده هۆشبه‌ره‌كان ) دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٦ی ئایاری ٢٠١٧، كاژێر (١١) ی پێش نیوەڕۆ ، سیمنارێكیان بۆ خوێندکارانی زانکۆ سازکرد، سیمناره‌كه سێ تەوەری لەخۆگرتبوو، کە له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تۆڕی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ (لوقمان حاجی قادر) به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی ڕاپه‌ڕین، ( عبدلله قادر فقی ئیبراهیم) مامۆستای زانكۆ به‌شی یاسا، ( هه‌رێم حسن) مامۆستا زانكۆ لە به‌شی میژوو پێشكه‌شكران، دواتر خوێندکاران سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه خسته‌ڕوو ، چالاكییه‌كه‌ش به وەڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئاماده‌بووان كۆتایی هات.
