لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە، بە دروشمی " لەپێناو توێژەی سەرکەوتوو" یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ باشترین توێژینەوەی دەرچوون بۆ خوێندکارانی گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ سازکرد .
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر مۆفق خالید سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ڕاگرانی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆ و توێژەری زانکۆکانی دیکەی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژو بوشە جیا جیاکانی زانکۆ بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی نیشتیمان دەستیپێکرد، دواتر دکتۆر هێرش رەسول سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنفرانس وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا ئاماژەی دا بە گرنگی ئەم کۆنفرانسە زانستییە کە بۆ یەکەم جارە لە زانکۆی ڕاپەڕین چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت . وتیشی هیوادارین ئەم جۆرە چالاکیانە زیاتر هانی خوێندکاران بدات بۆ خوێندنەوەو هەوڵدان و بەرەوپێشچوونی زیاتر کە ئەوەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانی زانکۆ، هەروەک گرنگترین ئامانجەکانی سازدانی کۆنفرانسەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە خۆیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی خوێندکاران و ھاندان و راھێنانی خوێندکاران، لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتوو و دروستکردن و بەھێزکردنی توانستی خوێندکاران لەروی خستنەڕوی بیروبۆچونەکانیان و سازدانی دیالۆگ و دیبەیتی ئەکادیمییانە دەبیننەوە.