University of Raparin Logo

ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە بۆ ساڵی ۲۰۱۷ ڕاگەیەنرا

هۆبەی خوێندنی باڵا له سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ۲٤۸۷/۲۹/۷ لە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۸/۲ ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە و خولی پەرەپێدانی توانای توێژینەوە و خولی پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی و بەڕیوەبردنی ئەکادیمی ڕادەگەیەنێت، کە ڕیزبەندی بۆ ناوەکان کراوە بە پێی پسپۆڕی و نمرە و ئاستی بەشداربووان کە ژمارەیان (۸۲) بەشداربووە.

تێبینی /
۱- ئەو بەشداربووانەی نەگەیشتوونەتە ئاستی دەرچوون، نمرەکانیان لە خوار (۷۰)یەو ئاستەکانیان بە (پەسەندە) ئاماژەی پێکراوە ، چونکە نمرەی دەرچوون لە سەرووی (۷۰) بەپێی ڕێنمایی ژمارە (۱)ی ساڵی ۲۰۱٦ .
۲- بۆ ئەو بەشداربووانەی تاقیکردنەوە دووبارە دەکەنەوە (ئەنجامدانی سیمینار و تاقیکردنەوەی نووسین) لەخۆدەگرێت. ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ناوەکان

کۆلێژەکانى ئەندازیارى گۆڕانکارییان تێدا دەکرێ

لە چوارچێوەى نەخشە ڕێگە و پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ گۆڕینى پڕۆگرامەکانى خوێندن و، ڕێکخستنەوەیان بەپییى گۆڕانکارییەکانى سەردەم، بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆمیتەى پێداچونەوە بەپرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژ و بەشەکانى یاسا دەستى بەکارەکانى خۆى کرد.

لەو کۆبونەوەیەدا، کە ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٧/٧/٣١) لە دیوانى وەزارەت بەئامادەبونى د.نەژدەت ئاکرێى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و، د.داود سلێمانى ئەتروشى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ئەندازە و پڕۆژەکان و، ڕاگرى سەرجەم کۆلێژەکانى ئەندازیارى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، نوێنەرى سەندیکا ئەندازیارانى کوردستان بەڕێوەچو گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى گۆڕینى پڕۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژەکانى ئەندازیارى کرا.

درێژەی بابەت