University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی بەشە زانستیەکانی خولی دوەمی سیستمی ڕاستەوخۆ بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ناوى سەرجەم ئەو بەشە زانستیانە بڵاودەکاتەوە کە دەرچوانى پۆلى دوانزە لە خولى دوەمى سیستمى ڕاستەوخۆى زانکۆى دەتوانن ناویان خۆیان تۆمار بکەن.

لەبەر ڕۆشنایى ڕاسپاردەکانى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، ڕەچاوکردنى بەرژەوەندى گشتى و بەتایبەت دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى و پڕکردنەوەى کورسیە بەتاڵەکان ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوى (١١٩) بەشى زانستى بڵاودەکاتەوە، کە دەرچوانى پۆلى دوانزە دەتوانن لە ماوەى دیاریکراودا ناوى خۆیان تۆمار بکەن بۆ ڕۆژى تاقیکردنەوە.

درێژەی بابەت

راگەیاندنی خوێندنی (پارالێڵ) لە زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)

پاڵپشت بە بڕگەی (چواردەیەم) لە رێنماییەكانی فەرمانگەی خوێندن‌ و پلاندانان‌ و بەدواداچوون/ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم، (زانكۆی راپەڕین) بڕیاریدا بە کردنەوەی خوێندنی (پارالێڵ) لە سەرجەم بەشەكان زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨).

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا کێشەی دەرچوانی پۆلی (١٢) چارەسەر دەکات

ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبونەوەیەکدا دوای تاوتوێکردنی سەرجەم کێشەی دەرچوانی پۆلی دوانزە، بڕیاری چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانیدا.

لەو کۆبونەوەیەدا، کە ئەمرۆ دوشەممە، ڕێکەوتی (٢٠١٧/١٠/٣٠) بەسەرپەرشتی د.کەریم ساڵح ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بەئامادەبونی د.خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و، د.محمد سابر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و یاریدەدەری ڕاگری زانکۆکان بۆ کاروباری خوێندکاران و قوتابیان و م. کەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچو، باس لە کێشەو گرفتەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و دەستنیشانکردنی ڕێگەچارەکان کرا.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، د.کەریم ساڵح دوای ئەوەی کورتەیەکی لەبارەی چۆنیەتی گەشەسەندنی چەندایەتی و چۆنایەتی زانکۆکان کرد، ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانەش کرد کە لە سیستمی ناوەندی وەرگرتن کراوە، وتیشی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا هەوڵ دەدەین ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو کێشانە دیاری بکەین کە ڕوبەڕوی خوێندکاران و قوتابیان بۆتەوە.

درێژەی بابەت