University of Raparin Logo

خولێک بۆ ٢٦ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

ئه‌مڕۆ چوار شەممە، سه‌نته‌ری كار لە زانکۆی ڕاپەڕین به‌هاوكاری رێكخراوی روانگه‌، خولێكی بۆ (٢٦) خوێندكاری زانكۆی ڕاپەڕین له‌ژێر ناونیشانی ( چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌) کردەوە.

لە خوله‌كه‌دا خوێندکاران بە چەندین بابەتی نوێ ئاشنا کران، خولەکە بەشێوەی پراكتیكی بەڕێوەچوو و له‌كۆتاییدا بڕوانامه‌ی نێوده‌وله‌تی بەخشرا به‌خوێندكاران.

درێژەی بابەت

لە ئەنجامی سکاڵای (زانکۆلاین) ٢٢٦٠ خوێندکاری دیکە ناویان گەڕایەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی سکاڵای (زانکۆلاین) ڕادەگەیەنێت، کە بەهۆیەوە (٢٢٦٠) خوێندکاری دیکە بەپێی کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دەرگای پێشکەشکردنی سکاڵا بۆ ئەو دەرچوانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کرایەوە، کە لەڕێگەی زانکۆلاین داواکارییان پێشکەش کردبو، دوای هەڵسەنگاندنی سکاڵاکانیان دەرکەوت ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەگەڕابوەوە، بۆیە دوای پێداچونەوەی سەرجەم سکاڵاکان لە ئاکامدا (٢٢٦٠) خوێندکاری دیکە بەپێی کەمترین کۆنمرەی وەرگرتنی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند ئەو خوێندكارانە دەتوانن لە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێكەوتی (٩/١١/٢٠١٧) لە سەعات (7)ی شەو بەدواوە لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنی www.regayzanko.com بەبەكارهێنانی هەمان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ‌ پڕكردبوەوە، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لە ئەنجامی سکاڵای (زانکۆلاین) لێیی وەرگیراون، هەروەک داوای لە خوێندکاران کرد لە زوترین کاتدا پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە ناوەکانیان لێ هاتۆتەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان و دەستکردن بە پرۆسەی خوێندن.

درێژەی بابەت

خولی ڕاهێنانی تواناکان لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوامە

دوای ئەوەی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەرین بە ھاوکاری دەزگای روانگە، خولیێكی ڕاھێنانی تواناکانیان بۆ ژمارەیەک خوێندکارانی کۆلێژو بەشە جیاوازەکانی زانکۆی ڕاپەرین لە زانکۆی ڕاپەڕين کردەوە، ئەمڕۆ خولەکە لە کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوام بوو، خوێندکارانی کۆلێژەکە بە چەند بابەتێک ئاشنا کران وەک:

درێژەی بابەت