دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان، له رۆژی دوو شه‌ممه ٢٠١٧/١٠/٣٠، بڕیاردرا ئه‌وبه‌شانه‌ی كه سیستمی راسته‌وخۆی زانكۆیین و پلانی وه‌رگرتنیان پڕنه‌بۆته‌وه، جارێكی‌تر ده‌رفه‌تی تاقیكردنه‌وه بدرێت به‌وخوێندكارانه‌ی له‌هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون.
بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداریی دەرچوانی پۆلی ۱۲‌ی ئامادەیی دەکاتەوە، ئەوانەی له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون و نمرەکانیان لە سەرووی ٦٥٪ وەیە و دەیانەوێ بە سیستمی (راستەوخۆی زانکۆیی) لە زانکۆمان به‌شه‌كانی ( فه‌لسه‌فه، سامانی ئاژه‌ڵ، باخداری) وەربگیرێن، دەتوانن سەردانی زانکۆ و به‌شی ئارەزوو مه‌ند بکەن بۆ ناوتۆمارکردن.
پێداویستییەکانی پێشکەشکردن:
١. ژمارەی ئەزموونی خوێندکار.
٢. ئەنجام (بڕوانامە)ی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی به كۆپیکراوی.
٣. هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌كان به پێی ئاره‌زوی خۆی، تا لەلایەن تۆمارەوە پۆلێنی داواکارییەکان بەپێی مەرجەکان بکرێت.