دوای ئەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانێکی زانکۆیی خوێندنی ئێوارانی لەگشت کۆلێژ و بەشەکاندا کردەوە و دەرگای پێشکەشکردن بەڕووی فێرخوازاندا کرایەوە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین فێرخواز لە کۆلێژ و بەشە جیا جیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین فۆڕمی دواکاریان وەرگرتووە، ئەمرۆش سەرۆکایەتی زانکۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۱۱/۱٥ی، وەک دوا وادەی بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان دیاریکرد.
فەرەنسا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ پێشکەش بەخوێندکارانى کوردستان دەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا لە کوردستان ئاگادار دەکات، کە بەشی هاوکاری و کەلتوری لە باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە ئێراق ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی (پەیوەندییە نێودەولەتیەکان، یاسا و زانستە رامیاریەکان) پێشکەش بە خوێندکارانى هەرێمى کوردستان کردوە، بۆیە ئەوەى مەرجەکانى تێدایە و، خوازیارى بەدەستهێنانى کورسیەکانى ئەو سکۆلەرشیپەیە ناوى خۆیان تۆمار بکەن:
دۆکیومێنتاریەک دەربارەی زانکۆی راپەڕین
ئەم دۆکیومێنتارییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین بەرھەمھێنراوە.