پاڵپشت بە بڕگەی (چواردەیەم) لە رێنماییەكانی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم، (زانكۆی راپەڕین) بڕیاریدا بە کردنەوەی خوێندنی (پارالێڵ) لە سەرجەم بەشەكان زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨).
مەرج و رێنماییەكانی خوێندنی (پارالێڵ):
1- خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) هەبێت.
2- پێنج ساڵ بەسەر دەرچونی خوازیار لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی تێپەڕنەبوبێت.
3- نابێت تەمەنی لە (٤٠) ساڵ زیاتر بێت.
4- كەمترین كۆنمرەی ساڵی وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ چونە نێو پێشبڕكێی وەرگرتن.
5- لە كۆلێژەكانی (ئەندازیاری، یاسا) رەچاوی (٣٥) نمرە كەمتر لە كۆنمرەی وەرگیراو لەو ساڵەی خوێندن دەكرێت، و لە بوارەكانی تردا (٤٥) نمرە كەمتر لە كۆنمرەی وەرگیراو.
کلیک بکە بۆ بینینی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان
6- رەچاوی وانەی پەیوەندیدار (دروس المفاضلە) دەكرێت.
7- دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگاكان مافی پێشكەشكردنیان هەیە لەسەر بنەمای كۆنمرەی ئامادەییان.
8- لەبەرامبەر خوێندن بەم سیستمە، خوێندكار ساڵانە بڕێك پارە دەدات، ئەنجومەنی زانكۆ بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران 2 لەسەر 3ی بڕی ئەو پارەیەی دیاریكردوە، كە لە فەرمانی وەزاریی ژمارە (٨٧٠٧/٩) لە (٢٠١١/٥/٢٢)دا هاتوە. واتە بەمجۆرە دەبێت:
- بۆ بەشی (ئەندازیاری شارستانی) ساڵانە (٤) چوار ملیۆن دینارە بۆ هەر ساڵێك.
- بەشە زانستە سروشتی و كردارییەكان (پەرستاری، بایۆلۆجی، كیمیا، فیزیا، كۆمپیوتەر، بیركاری، سامانی ئاژەڵ، باخداری) (٢٦٧٠٠٠٠) دوو ملیۆن و شەش سەدو حەفتا هەزار دینارە بۆ هەر ساڵێك.
- بەشە پەروەردەییو مرۆییەكان (یاسا، كوردی، عربی، ئینگلیزی، مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە، پەروەردە و دەرونزانی، باخچەی ساوایان) تەنها (٢) دوو ملیۆن دینارە، بۆ هەر ساڵێك
9- (دابەزین، گواستنەوە) بۆ وەرگیراوان بەم سیستمە ناكرێت.
سەرنج:
• پێشكەشكردن بەم سیستمە لە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوم دەبێت، جگە لە ڕۆژانی پشوو، فۆرم دابەشدەکرێت.
• شوێنی پێشكەشكردن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین