University of Raparin Logo

پرۆگرامی سەردانیکردنی فولبرایت بۆ ساڵی ٢٠١٨ کراوەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

زانیاری دەربارەی پرۆگرامەکە: پرۆگرامی سەردانیکردنی فولبرایت ، هەل دەرەخسێنێت بۆ ٢٥ فێرخوازی عێراقی تا لەو رێگەیەوە پەرە بە تواناکانیان بدەن لە بوارەکانی پەرەسەندنی کۆلێژ ، رابەرایەتی و چالاکی ئالوگۆری کەلتوری لە دامەزراوەکانی ئەمریکا، لە بەرواری ٣٠ -٦ تا ٨-٩ ساڵی ٢٠١٨، چوار گرووپ کە هەریەکەیان پێک دێن لە پێنج فێرخواز، لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ئەمریکا (١٠) هەفتە بەسەر دەبەن کە تیایدا ئاشنا دەکرێن بە میتۆدە نوێیەکانی فێرکردن و لێکۆڵینەوە، رێکخستنی هۆڵ، ئامادەبوون لە سێمینار و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ فاکەڵتی و دامەزراوەکانی ئەمریکیا لە ڕێگەی دانیشتنی هەفتانەوە.پرۆگرامەکە هیچ هەلێک نارەخسێنێت وە جێگایەکیش نیە بۆ لێکۆڵینەوەی تاکە کەسی.

ئامانجەکان: 

بنیاتنانی توانایەکی بەرزتری فێرکردن لە عێراق لە ڕێگەی پەرەپێدانی فاکەڵتی و ئامۆژگاری بۆ رابەرایەتی کردن. - چاودێری ، هاریکاری و پەیوەندی بەردەوام لەنێوان فێرخوازانی عێراق و ئەکادیمستانی ئەمریکا. - بەرەو پێشبردنی تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان عێراقی و ئەمریکییەکان.

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات:

پێشبرکێی ٢٠١٧ کراوەیە بۆ ئەندامانی فاکەڵتی زانکۆکان کە بە شێوەی فول تایم دەوام دەکەن و هەڵگری بروانامەی ماستەرن، وە بە لانی کەمەوە سێ ساڵ ئەزموونی وانەبێژیان هەبێت، یان هەڵگری بروانامەی دکتۆرا بن بەڵام ئەزموونی وانەبێژیان لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت. هەڵگرانی بروانامەی ماستەر کە ئێستا خوێندکاری دکتۆران، دەبێت بە لانی کەمەوە خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونی وانەبێژیی بن. پێشکەشکاران دەبێت ئارەزووی ئەوەیان هەبێت تا سکیڵەکانی وانەبێژی و رابەرایەتیان پەرە پێبدەن.ئەم پرۆگرامە تەنها بۆ ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و فاکەڵتییەکانە.

داواکاران پێویستە رەوانی لە قسەکردن و نوسینی زمانی ئینگلیزی بسەلمێنن. فێرخوازان لەم پرۆگرامەدا دەتوانن فۆکەس بخەنە سەر یەکێک لەم بوارانەی خوێندن:

- زمانەوانی و فێرکردنی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی - ئەندازیاریی

- زانست و تەکنەلۆجیا

- بزنس و بازرگانی جیهانی

چۆنیەتی پێشکەش کردن: بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامەکە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ دروست کردنی یوزەر ئەکاونت و تەواوکردنی فۆرمی داواکاریەکە: کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم 

بۆ رێنمایی زیاتر لەسەر چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆرمەکە، کلیک لێرە بکە .

دوا بەرواری پێشکەشکردن بریتیە لە : ١٧- ١١- ٢٠١٧ فۆرمی داواکارییەکە پێویستی بە زانیاریی کەسیی و دەربرینێکی کەسیی هەیە کە لە (٥ )پەر زیاتر نەبێت لە درێژیدا.

لە کاتی پێشکەشکردنی فۆرمەکەدا داوات لێدەکرێت زانیارییە داواکراوەکان پێسکەش بکەیت ، دەتوانی زانیاریی زیاتر پێشکەش بکەیت، وەک:

- بواری پەسەندکراوی خوێندن - باکگراوندی خوێندن

- سی ڤی

- رونکردنەوەیەک لەسەر ئەوەی کە بەشداریکردنت لەم پرۆگرامە چۆن سود بە خۆت و دامەزراوەکەت دەگەیەنێت بە گشتی

- چۆن پلان دادەنێیت بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی کە بەدەستت هێناوە لەکاتی گەرانەوەت بۆ عێراق

- سێ نامەی پشتگیری ( ئەکادیمیی یان پرۆفێشناڵ ، نەک کەسیی)

پرۆگرامەکە ئەمانە دەگرێتەوە :

- مووچەیەکی دیاریکراو بۆ هەر فێرخوازێک

- کرێی گەشتی فرۆکە - کرێی گەشتی زەمینی بۆ ناو ئەمریکا

- بیمەی تەندروستی و هەر روداوێک لەکاتی پرۆگرامەکەدا بۆ زانیاریی و وردەکاریی زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە کلیک لێرە بکە .

وەرگێران و ئامادەکردنی: احمد حمەسور