University of Raparin Logo

ئیڤێنتێک بۆ خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی سازکرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی نوڤمبری ٢٠١٧، بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئیڤێنتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشەکە سازکرد.
مامۆستایانی بیانی لە سێنتەری زمان لە ئیڤێنتەکەدا چەندین ڕێنمایی و بابەتی جۆراوجۆریان پێشکەشی خوێندکارانی بەشەکە کرد، کە بە جێبەجێکردنیان سودێكی زۆریان دەبێت بۆ خوێندکاران .

درێژەی بابەت

شاندیکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری پڕۆژەی تایگریس دەکات

ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین

ڕۆژی ٢٠١٧/١١/٩، شاندێکی زانکۆی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و، ئاراز محمد اسماعیل بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ، بەشداربوون لە کۆبونەوەی پڕۆژەی تایگریس.

پڕۆژەی تایگریس پڕۆژەیەکە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ دا هەشت زانکۆی حکومی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی لەڕێگەی زانکۆی گۆتینگنی ئەڵمانیاوە پڕۆژەیەکی هاوبەشیان ئامادەکرد و پێشکەشی یەکێتی ئەوروپایانکرد، پڕۆژەکە بریتییە لە فەند بۆ دەرچووان بە بڕی نزیکی یەك ملیۆن یۆرۆ، ئەو بڕە پارەیە هەمووی خەرج دەکرێت بۆ بواری بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان.

پڕۆژەکە لەمانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧ دەست پێدەکات تا مانگی ١٢ی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەکە سەرەتایەک بوو بۆ کردنەوە و ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پڕۆژەکە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خویندنی باڵا و هەشت زانکۆی حکومی کوردستان و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی لەگەڵ ٣ زانکۆی تری ئەورووپی کە ئەوانیش لە پڕۆژەکەدا بەشدارن.

پڕۆژەکە لەلایەن زانکۆی گۆتینگنی ئەڵمانیاوە سەرپەرشتی دەکرێ و کاری هەماهەنگی بۆ ئەنجام دەدرێت و لەڕێگەی هەمان زانکۆوە بڕی فەندەکە بەدەستهاتووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامانی وەفدی سەرجەم زانکۆکان بەشدارییان کرد لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی ئۆفیسی نێودەوڵەتی زانکۆی گۆتینگن.

درێژەی بابەت

چۆن دەتوانیت دەست بە زیاد بەکارهێنانی دەستەواژە سروشتیەکانی ئینگلیزی بکەیت

سێنتەری پەرەپێدان و زمان

گرینگترین شت گوێگرتنە. گوێ لە گفتوگۆی نێوان کەسەکانی تر بگرە یان گوێ لە گفتوگۆی ناو فیلمەکان بگرە یان گوێ لە گفتوگۆی ناو بەرنامە ڕادیۆییەكان بگرە، ... هتد.

ڕێنماییەکی کرداری ئەگەر تۆ لە وڵاتێکدا دەژی کە زمانی ئینگلیزی له‌ گفتوگۆ به‌كارناهێندرێت: له‌ سه‌یركردن و گوێگرتن بۆ به‌رنامه‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی و ڕادیۆییه‌كان، ئامانجێك بۆ خۆت دیاری بكه‌. بۆ نمونە :

ئامانجێك دیاری بکە لە سه‌یكردنی فیلمی داهاتوو به‌وه‌ی فێری یەک یان دوو دەستەواژە ببیت.
پاشان، لە ماوەی فیلمەکەدا، بەبیری خۆتی بهێنەوە کە سەرنج بدەیتە قسەی ئەکتەرەکان.
سەرنجی دەستەواژەیەک بدە کە زۆر لەناو فیلمەکەدا بەکاردەهێنرێت و هەروەها نوێیە بۆتۆ و تۆماری بكه‌ و بینوسه‌.
بەتەواوی ڕونی بکەوە کە مانای چیە. چەند جارێک بۆخۆت لەناو ڕستەدا بەکاری بهێنە. وە هەوڵ بدە کە بیخەیتە ناو قسە و نوسینە ئینگلیزیەکانی دواترت.
وە هەندێ دەستەواژەی تری نوێ لە فیلمەکانی دواتر فێر ببە.
ئەمە دەبێتە ڕێگایەکی ناوازە بۆ فێربونی دەستەواژەی نوێ چونکە تۆ لە بارودۆخە ڕاستەقینەکانی ژیاندا بەکاریان دێنیت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت. لەوە تێدەگەیت کە چۆن دەیینوسی و دەبینی کە چۆن بەکار دەهێنرێن. ئەمە زۆر یارمەتیدەر دەبێت.

درێژەی بابەت