University of Raparin Logo

دەرفەتێک بۆ دەرچووانی ۱۲ی ئامادەیی ئەوانەی له‌ هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان، له‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢٠١٧/١٠/٣٠،  بڕیاردرا ئه‌وبه‌شانه‌ی كه‌ سیستمی راسته‌وخۆی زانكۆیین و پلانی وه‌رگرتنیان پڕنه‌بۆته‌وه‌، جارێكیتر ده‌رفه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ بدرێت به‌‌وخوێندكارانه‌ی له‌هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون.
بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداریی دەرچوانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکاتەوە، ئەوانەی له‌ هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون و نمرەکانیان لە سەرووی ٦٥٪ وەیە و دەیانەوێ بە سیستمی (راستەوخۆی زانکۆیی) لە زانکۆمان به‌شه‌كانی ( فه‌لسه‌فه‌، سامانی ئاژه‌ڵ، باخداری) وەربگیرێن، دەتوانن سەردانی زانکۆ و به‌شی ئارەزوو مه‌ند بکەن بۆ ناوتۆمارکردن.

پێداویستییەکانی پێشکەشکردن:
١. ژمارەی ئەزموونی خوێندکار.
٢. ئەنجام (بڕوانامە)ی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی به‌ كۆپیکراوی.
٣. هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌كان به‌ پێی ئاره‌زوی خۆی، تا لەلایەن تۆمارەوە پۆلێنی داواکارییەکان بەپێی مەرجەکان بکرێت.

سەرنج:
١. ده‌كرێت ناوی به‌شه‌كانی هه‌ڵبژێردراو له‌ لاپه‌ره‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی بنوسرێت، و به‌شه‌كان ریزبه‌ندی بكرێن به‌ پێی حه‌زی دەرچوو.
٢. پێشكه‌شكردنی داواكاری و ناونوسین له‌ رێكه‌وتی ٢٠١٧/١١/٥ تاكو ٢٠١٧/١١/٩ ده‌بێت.
٣. بۆ ناونوسین پێویسته‌ سه‌ردانی به‌شه‌كانی (کۆمپیوتەر،فه‌لسه‌فه‌، سامانی ئاژه‌ڵ، باخداری) بكەن لە هەردوو کەمپەسی رانیە و قەڵادزێ.

خشته‌و بابه‌تی داواكراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆیی لە زانكۆی راپه‌ڕین:

ژ

ڕۆژ/ڕێکەوت کاتژمێر بەش و پسپۆڕی بابەتی داواکراو بۆ تاقیکردنەوە شوێنئ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە
١ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠١٧/١١/١٢ ٩ فه‌لسه‌فه‌/ كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه‌ی پۆلی ١١ی ئاماده‌یی، چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌و قۆناغه‌كانیگه‌شه‌كردنی، فه‌لسوفه‌ مه‌زنه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانیان.

كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان/ رانیه‌

٢ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠١٧/١١/١٢ ٩ سامانی ئاژه‌ڵ/ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ زینده‌وه‌رزانی پۆله‌كانی ١٠و١١و١٢، كیمیای پۆلی ١٠و١١و١٢ ی ئاماده‌یی؟

كۆلێژی په‌روه‌رده‌/ كه‌مپه‌سی قه‌ڵادزێ

٣ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠١٧/١١/١٢ ۱۱ باخداری/ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ زینده‌وه‌رزانی پۆله‌كانی ١٠و١١و١٢، كیمیای پۆلی ١٠و١١و١٢ ی ئاماده‌یی؟

كۆلێژی په‌روه‌رده‌/ كه‌مپه‌سی قه‌ڵادزێ

٤ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠١٧/١١/١٢ ٩ کۆمپیوتەر/پەروەردەی بنەڕەت بیرکاری پۆله‌كانی ١٠و١١و١٢ئامادەیی، ئەنتەرنێت،ویندۆز، ۆرد، پاورپۆینت، IQ تێست

كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ کەمپەسی رانیه‌