University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک دەربارەی پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەکاندا ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲٠۱۷/۱۲/۱۲، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی (Challenges Faced in Teaching Sunrise Curriculum) سازکرد.

وێرکشۆپەکە بە هاوبەشی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، تیایدا چەند پانێڵێکی زانستی دەربارەی کێشەکانی بابەتی وتنەوەی پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە و خوێندنگاکاندا پێشکەشکران و بەشداربووانی پانێڵەکان بە سەرنج و تێبینییەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەند کرد.

هەوەک سەرجەم بەشداربووانی پانێڵەکان بەکارهێنانی (Communicative Methods) یان بە پێویست زانی بۆ گەشەپێدانی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەو خوێندنگاکاندا.