University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپیک دەربارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) عێراقدا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پسپۆڕانی یاسایی ناوخۆیی و بیانی دەربارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) عێراقدا سازکرد .

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/١٢/٦، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بە بەشداری ژمارەیەک پسپۆڕی بواری یاسایی ناوخۆیی و بیانی و بە ئامادەبوونی د.پێشەوا عبدالحمید ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و مامۆستان و ژمارەیەک لە پارێزەرانی ڕانیە و خوێندکاران و کەسانی ماف پەروەر لە سنورەکە ، وێرکشۆپێکی دەربارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) سازکرد.

وێرکشۆپەکە چوار تەوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو، لەلایەن هەریەک لە شارەزایانی بواری یاسا ( Stafford Clarry, Amed Demirhan, م.ی. ئیبراهیم صاڵح ، م.ی. قارەمان محمد )ەوە پێشکەشکران .

لە وێرکشۆپەکەدا بە وردی باس لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان‌ و داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی ‌و نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستان و لە چوارچێوەی دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) عێراق کرا.

لە کۆتاییدا مامۆستایان و پارێزەران و خوێندکاران سەرنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی وێرکشۆپەکە خستەڕوو.