University of Raparin Logo

دوو توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاودەکرێنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دوو توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لەگۆڤاری (Journal "Science, Engineering & Education", University of Chemical Technology and Metallurgy, Sofia, Bulgaria.) کە گۆڤارێکی نێودەوڵەتییە لە وڵاتی بولگاریا بڵاودەکرێنەوە.

مامۆستا کمال سمایل محمد البرزنجی، خوێندکاری دکتۆرا لەزانکۆی(University of Chemical Technology and Metallurgy) لەوڵاتی بولگاریا و مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین پێیڕاگەیاندین کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا دوو توێژینەوەی زانستی دەربارەی بابەتەکانی (Review of big data and big data mining for adding big value to enterprises) و (A framework for cloud based hybrid recommender system for big data mining) لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردونەتەوە.

وتیشی: کە ناوەڕۆکی توێژینەوەکان لە بواری (Big Data)دان، هەروەها گرینگی توێژینەوەکان لەوەدایە، ئەمڕۆ سەردەمی تەکنەلۆجیای نوێ و بەرهەمهێنانی داتایەکی زۆرە لەلایەن بەکارهێنەرانی تەکنەلۆجیاوە. بۆیە زۆر جار بەسەردەمی (Big Data Era) ناو دەبرێت، لەبەر ئەوەی ڕۆژانە بە ملیاران داتا (Petabyte) بەرهەم دە‌هێنرێت لەلایەن بەکارهێنەرانی (تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ، سۆشیاڵ میدیا، کۆمپانیاکان ، تۆڕی پەیوەندیەکان، زانکۆکان،نەخۆشخانەکان، دامودەزگاکان بەگشتی،...هتد). داتاکان ڕێژەیان زۆرەو قەبارەیان گەورەیەو جۆریان جیاوازە (تێکست، وێنە، ڤیدیۆ،...هتد)، هەروەها بەشی زۆری داتاکان ڕێکنەخراون(Unstructured data)، تەنها بە شێکی کەمیان ڕێکخراون یان نیمچە ڕێکخراون(Structured or Semi-structured data). بۆیە هەڵگرتن یان خەزن کردن و ئیشکردن لەگەڵ ئەم جۆرە داتایانەدا ئاسان نیە، هەروەها بەشێک لەم داتایانە داتای ناتەواون واتا سود بەخشنین، بۆیە بۆ خەزنکردن و جیاکردنەوە و ڕێکخستنەوە و شیکردنەوە و چارەسەرکردنیان تەکنەلۆجیای تازە و ڕیگای نوێ (Algorithms/ Technologies with Cloud) پێویستن، چونکە تەکنەلۆجیا و ڕێگا کۆنەکان توانای خەزنکردن وچارەسەرکردنی ئەو داتا جۆراوجۆرو قەبارە گەورانەیان نیە، هەرچەندە هەندێک ڕێگا بەکارهاتوون بۆ چارەسەرکردن و سود بینین لە داتای قەبارە گەرە (Big data)، بۆ نموونە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی (Yahoo, Google, Microsoft, Facebook, Amazon, Netflix, LinkedIn…etc.)، هەریەکەیان ڕێگای جیاوازو تەکنەلۆجیای تایبەتییان بەکارهێناوە بۆ خەزنکردن و چارەسەرکردن و سود بینین لەم جۆرە داتایانە. هەروەها (Recommendation) کردنی بەکارهێنەران و بە مەبەستی دەستکەوتنی فیدباک و فرۆشتنی کاڵاکانیان ودەستکەوتنی سەرمایەی بازرگانی و سود بیینین لەداتاکانیان و زیادکردنی داتاو زانیاریەکان بۆ کۆمپانیاکانیان.

بۆیە بە پێویستم زانی لەم دوو توێژینەوەیەدا سەرەڕای باسکردنی بەشێکی زۆر لە کێشەو گرفتەکانی بواری (Big data) و ئەو ڕێگایانەی کە پێشتر بەکارهاتوون بۆچارەسەرکردن و زیاد کردنی داتا بۆ کۆمپانیاو دامودەزگاکان. هەوروەها لەگەڵ دیاریکردنی ئەوکەموکوڕی وکەلێنانەی (Gaps) لەم بوارەدا بوونیان هەیە، لەبەرئەوەی بوارەکە زۆرفراوان ونوێیە، بۆیە ڕێگایەکی تازەمان پێشنیاز کردوە بە بەکارهێنانی چەند تەکنیکێکی تازە بۆ ئیشکردن لەگەڵ هەریەکەلە (Structured and Unstructured data)، بۆچارەسەر کردنی بەشێک لە گرفتەکانی (Big data) وهەروەها چۆنیەتی خەزنکردن و زیادکردن و گەڕاندنەوەی داتای گەورەو زانیاری پێشنیازکراوو بەسود بۆ کۆمپانیاکان بەمەبەستی سود وەرگرتن وبەکارهێنانەوەیان لەبواری تردا. کەئەمەش سوودی ئەبێت بۆ کۆمپانیاکان و دامودەزگاکان و توێژەران و....هتد.

لینکی گۆڤارەکە:

http://dl.uctm.edu/see/node/10

ناونیشانی توێژینەوەکان:

Review of big data and big data mining for adding big value to enterprises
http://dl.uctm.edu/see/node/jsee2017-1/8_SEE_17-04_p_50-57.pdf

A framework for cloud based hybrid recommender system for big data minin

http://dl.uctm.edu/see/node/jsee2017-1/9_SEE_58-65.pdf