پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە (٨ / ١ / ٢٠١٨)، لەکۆلێژی زانست بەئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایان و سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ مەراسیمێکی وەفا بۆ شەھید (محمد تەھا) خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی فیزیا رێکخرا کە لەدواین خۆپیشاندانەکانی شاری رانیە لەرووداوێکی نەخوزاراودا شەھیدکرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی شەھید (مخمد تەھا) و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێز د. محمد حمە علی رشید، راگری کۆلێژی زانست، وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پێشکەشکرا، ھەروەھا وتاری ماتەمینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی فیزیا لەلایەن خوێندکار (وریا مولود) پێشکەشکرا.
لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا لەلایەن یەکێک لەھاوپۆلەکانی شەھیدەوە پارچەیەک شیعر بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوەو بەدانانی چەپکە گوڵی وەفا لەلایەن ھاوپۆلەکانیەوە کۆتایی بەمەراسیمەکە ھێنرا.
ناوی دەرچووانی پۆلی ١٢ بۆ خوێندنی ئێواران (پارالێڵ) لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا
دوای گەڕانەوەی ناوی پاڵێوراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٧/١٢/١٩ تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانی تایبەت بە دەرچووانی پۆلی ١٢ بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی (یاسا،کارگێڕی،مێژوو،جوگرافیا،ئینگلیزی،کوردی،عەرەبی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ڕاگەیاند.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی دەکاتەوە، کە لە سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/٢٠ وە لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ پشووی فەرمی دەبێت.