تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو پاڵێوراوانە دەکات کە لە راوندی دووەم لە هەردوو کۆلێژی پەروەردە و زانستەمرۆڤایەتیەکان وەرگیراون و ناویان لە خوارەوە هاتووە، بەزووترین کات سەردانی کۆلێژ و بەشی پەیوەندیدار بکەن لە ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۰۱۸/۱/۱٤ لە دەوامی ئێواران، لە ماوەی ۱۰ دە ڕۆژدا، هەر پاڵێوراوێک لە ماوەی دیاریکراو پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیارە.
لە یاریەکی دۆستانەدا مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین و پەیمانگای تەکنیکی یەکسان بوون
یاری دۆستانەی نێوان مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی دووکان بەیەکسان بوون کۆتایی پێهات.
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی یەکەی وەرزش و هونەری زانکۆی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰۱۸/۱/۱۰، یاریەکی دۆستانەی تۆپی پێی فوتساڵی لە نێوان مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی دووکان ڕێکخست.
یاریەکە لە یاریگای تایبەت بەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، کۆتایی یاریەکە بە ئەنجامی یەکسان بوون بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
زانکۆی ڕاپەڕین کار لەسەر سیستەمی بەنێودەوڵەتیکردنی بەشەکانی دەکات
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێز (د.موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ ئەنجامدا .
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی بەشەکانی (پەرستاری ،ئەندازیاری شارستانی، بایۆلۆجی،کارگێڕی، هەردوو بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت) ئامادەبوون، کە بڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن کار لەسەر ئەو بەشانە بکرێت بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مەرجەکانی بەنێودەوڵەتی کردن.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی زانستی پەیوەست بە شێوازی دەستەبەرکردنی مەرجەکان و سیستەمی بەنێودەوڵەتی زانکۆ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، ئەندامانی لیژنەکە و سەرۆکی بەشەکان ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر سیستەمەکە خستەڕوو.