University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لەخوێندنی ئێواران بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت كە ناوی خوێندنی ئێواران كە بە فۆڕم داواكاریان پێشكەشكردبوو بۆ كۆلێژەكانی پەروەردەی بنەڕەت و زانستەمرۆڤایەتییەكان و پەروەردە، ناوەكانیان گەڕاوەتەوە.

هەروەك تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین، ئەو خوێندكارانە ئاگاداردەكاتەوە كە لەرۆژی لەئێوارەی ئەمڕۆوە (11 – 11 – 2019)ەوە پێویستە سەردانی زانكۆ بكەن و مامەڵەی بوون بە خوێندكار ئەنجام بدەن و دەست بكەن بە وانەخوێندن لەبەشەكانیان.

ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لەخوێندن پەروەردەی بنەرەت ئینگلیزی

ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لەخوێندن کۆلئژی پەروەردە

ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لەخوێندن کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکان

كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ جاری دووەم

چاپکردن ئیمەیڵ

پڕۆژەی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ‌

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین- بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی- هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی)ییەكان دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ - بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (50.000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریەو ئاگاداری جاری یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت