University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی هێزی یاسا و یاسای هێز بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران،. لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سیمینارێکیان بۆ (م.ابراهیم صالح بەرزنجی) بە ناونیشانی ( ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێزی یاساوە بۆ یاسای هێز) رێکخست .
لە سیمینارەکەدا م. ابراهیم صالح بەکورتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و شێواز و ئاراستەی کارکردنی ڕێکخراوەکەی بە ئامادەبووان ناساند، دواتر ڕەهەندەکانی هەردوو تەوەری هێزی یاسا و یاسای هێزی ڕوونکردەوە.
هەر لە سیمینارەکەدا م.ابراهیم دەربارەی هەردوو چەمکی "هێزی یاسا و یاسای هێز" چەند زانیاریەکی خستەڕوو، هێزی یاسا ئەو جۆرە دەسەڵاتانە دەگرێتەوە كه سەرچاوەی دەسەڵاتەكەیان لە یاسا وەرگرتوە و بەیاساش حوكمڕانی دەكەن‌، بەڵام یاسای هێز ئەوجۆرە دەسەڵاتانە دەگرێتەوە كه سەرچاوەی دەسەڵاتەكەیان لە هێز وەرگرتوە و بەهێزیش حوكمڕانی ‌دەكەن یان ئەگەر بەهێزیش دەسەڵاتیان وەرنەگرتبێت بەڵام هەرهێز حوكمڕانە.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، دەرگای سەرنج و پرسیار بە ڕووی ئامادەبووان کرایەوە، م. ابراهیم صالح وەڵامی گشت پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.