University of Raparin Logo

كۆڕێكی شیعری بۆ هەمزە گوڵانی رێكخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: هاوكار زرار
ئێوارەی ئەمڕۆ (١١-١٢-٢٠١٨) بەشی كوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەخوێندنی ئێواران بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لەزانكۆی راپەڕین كۆڕێكی بەناونیشانی (ئێوارەیەك لەگەڵ شیعرەكانی گوڵانی) بۆ شاعیر (هەمزە گوڵانی) رێكخست.

درێژەی بابەت

بەشی دەروونزانی زانكۆی راپەڕین، هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری قەڵادزێ بۆ راهێنانی پێشوەخت دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشى دەروونزانى کۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ لەزانكۆی راپەڕین سەردانى مەیدانی خوێندكاران و مامۆستایانیان رێكخست بۆ سەنتەرى قەڵادزێ بۆ ڕاهێنانى پێشوەخت بۆ خاوەن پێداویستى تایبەت لەرۆژانی (٩ – ١٠/ ١٢ / ٢٠١٨) داو تەئكید لەهەماهەنگی هەردوولاش كراوەتەوە.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین خەڵاتی باشترین توێژەری ساڵی پێدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئه‌مڕۆ سێشەمە (٢٠١٨/١٢/١١) بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی بە ئاماده‌بونی (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، له‌ مه‌راسیمێكدا بۆ یه‌كه‌مین جار توێژه‌ری ساڵی دیاریكرد و، (٢٢) توێژه‌ری له‌ زانكۆكی كوردستان خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تیان پێشكه‌ش كرا.
لەمەراسیمەكەدا مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەناوی (د.ئەحمەد بایز ئەحمەد) مامۆستا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان خەڵاتی باشترین توێژەری ساڵی پێبەخشرا.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەمامۆستای ناوبراو دەكەین و هیواخوازین بەردەوام بێت و خزمەتی زیاتری بواری زانست و زانكۆی راپەڕین بكات.