ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۳ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۸، بە ئامادەبوونی بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوو پڕۆژەی گرنگی لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیاند .
لە وتەیەکدا بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) دەربارەی گرنگی و لێکەوتەکانی هەردوو پڕۆژەکە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دوا، هەروەک بە دەستکەوتێکی مەزنی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین هەژمارکردن.
سەربارەت بە یەکەم پڕۆژە بەناوی (تایگریس) کە پڕۆژەیەکە بۆ بەنێودوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان، پڕۆژەکە پشت دەبەستێ بەسیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا لەلایەن زانكۆی (گوتنگن)ی ئەڵمانیەوە سەرپەشتی دەکرێت و، لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، پرۆژەکە لە بواری خوێندنی باڵایە و کار دەکات لەسەرپاڵپشتی کردنی هاوبەشەکانی کە پێکهاتوون لە (۱٥) دامەزاراوەی بواری خوێندنی باڵا ، لە هەرێمی کوردستانیش هەشت زانکۆی حکومی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی کوردستانی بەشداری پڕۆژەکەیان کردووە .
زانکۆی ڕاپەڕین لەڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کاری کردووە بۆ بۆ ئەوەی تەواوی ڕێکارەکانی سیستەمە جێ بەجێ بکات، بەشانازییەوە شەرەفی میوانداریکردن و ئەنجامدانی ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەسەر پڕۆژەکە پێ بەخشرا، کەماوەی سێ ڕۆژە لەزانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامە و چەندین زانکۆ و دامەزراوەی بواری خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بەشدارن، هەر ئەمڕۆش کۆتایی بەکارەکانی ۆرکشۆپەکە دێت .
سەبارەت بە پڕۆژەی دووەمی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید) بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وتی : دووەم پڕۆژەمان بەناوی (زانکۆ ماڵی هەموانە) کە ئەنجومەنی زانکۆمان بەشێویەکی سەرەتایی پەسەندی کردووە، بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەکە هەر کەم ئەندامێک ڕێژەی (۷۰٪) یان زیاتر بێت ئەوا ئاسانکاری تەواوی بۆ دەکرێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و دابینکرنی مامۆستا، وتیشی هەر بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەکە ئەگەر کەم ئەندامێک شێوازی خوێندنەکەی پارالێل یان ئێواران بێت ئەوا زانکۆمان تەواوی کرێی خوێندنەکەی لە ئەستۆ دەگرێت .
تۆماری دەنگی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەربارەی ڕاگەیاندنی دوو پڕۆژە لە زانکۆی ڕاپەڕین.