University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین رێزلێنانی بەخشیە دوو توێژەری دیكە

چاپکردن ئیمەیڵ

لەمیانی بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر توێژەرە سەرکەوتوەکاندا ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٩-١-٢٢)سە رۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئە نجومەنی زانکۆ، بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە هەریەک لە دکتۆر نجم الدین محمد سعید سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کە خاوەنی دوو توێژینەوەیەو یەکێکیان بەرزترین ئاستی کاریگەری هەبووە لەدەزگای سکۆپەس، و مامۆستا بنار محمود ابراهیم مامۆستا لەبەشی کیمیاو خوێندکاری دکتۆرا لەپای بڵاوكردنەوەی توێژینەوەیەک کەبەرزترین ئاستی فاکتەری کاریگەری هەبووە كە (٦.٤) بووە لەدەزگای تۆمسون ڕۆیترز.

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢-١-٢٠١٩، وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە سەردانی زانكۆی ڕاپەڕینیان كرد و لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆوە پێشوازیان لێكرا.
دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک جەختیش لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سنورەکە.

ئاگاداری بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاگاداری کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی دەکەینەوە کە لە ٢٦-٩-٢٠١٨ بواری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان نەبووە بۆ کۆرسەکانی (ئەمیدیست Amideast)، لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بە مەبەستی ناونوسین بۆ خولی دووەم کە بەم نزیکانە دەست پێدەکات . ئەو پێداویستیانەی پێشکەشکار پێویستە لەگەڵ خۆی بیهێنێت:

درێژەی بابەت