University of Raparin Logo

سیمینارێک لەبارەی پەیکەری زانستی و کارگێڕی دامەزراوەی زانکۆ بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ شەممە ١٥-١-٢٠١٩، له‌ هۆڵی (پێشه‌واو قازی محمد) لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ ، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی پەروەردە، سمینارێکی بۆ بەڕێز (م.ئاراس محمد اسماعیل) به‌ناونیشانی (ناساندنی پەیکەر و هەرەمی زانستی و کارگێڕی دامەزراوەی زانکۆ) سازکرد .
لە سیمینارەکەدا کە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یه‌که‌می کۆلێژی پەروەردەی سازکرابوو، تیایدا مامۆستا ئاراز بە وردی تیشكی خستەسەر هەرەمی زانستی زانکۆ ، هەروەها پەیکەری کارگێڕی یەکەکانی زانکۆی وەک دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی قۆناغی یه‌که‌م ڕوونکردەوە.
فۆتۆ: دەرباز محمود