ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ ی کانوونی دووەم ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین / بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی، سیمینارێکی دەربارەی ( ڕێنمایی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و یاسای قەدەغەکردن و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) ئەنجامدا.
سێ خوێندکاری دەرچووی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری پلاتفۆڕمێک دەکەن لە پورتوگال
سێ خوێندکار کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بەتوێژینەوەی دەرچونیان بەشداری پلاتفۆڕم و كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتیان لە پرتوگال كرد.
خوێندكاران (سەرهەنگ محمد صدیق، دیدار حمە عبدان، سیما حمدامین عوڵا) كە دەرچووی كۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕینن و بەهۆی باشی توێژینەوەی دەرچونیان لەقۆناغی چوارەم کە توێژینەوەکەیان بەناونیشانی (کاریگەری هۆکارە کۆمەڵایەتی و کەلتوریەکان لەسەر نایەکسانی ڕەگەزی لەنێوان ئافرەتانی دووگیاندا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین) بوو، بەپشتگیری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و كۆلێژی پەرستاری و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان بەشداری پلاتفۆڕمێکیان کرد لەوڵاتی پورتوگال.
هەروەها لەڕێگەی سیمینارێکەوە کە پێشکەش بە خوێندکارانی زانکۆ کرا، باسیان لەچۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی کارا و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کرد.
سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی لەگەڵ The Migrant Project کۆڕبەندێک ڕێکدەخات
سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی لەگەڵ The Migrant Project کۆڕبەندێک ڕێکدەخات، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بۆ چاودێری کۆچکردن، و ئامۆژگاری و پشتگیری، و هەروەها فێرکردنی خەڵکی لە بارەی مەترسییەکانی کۆچکردن بە شێوەی نایاسایی.