University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێك دەربارەی میتۆدو تەكنۆلۆژیای نوێ لەتوێژینەوەی زانستیدا رێكدەخرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە ئێوارەی دوو شەممە (28 – 1 – 2019) سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەژێر ناونیشانی كاریگەریی میتۆدو تەكنۆلۆژیای نوێ لەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستە كۆمەڵایەتییەكاندا لەلایەن بەشی زانستیی كۆمەڵایەتی لەزانكۆی راپەڕین رێكبخرێت.

درێژەی بابەت

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامە بە خوێندکارانی بەشداربوی خولی ڕاهێنان دەبەخشێت

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانكۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(P.D.O) و بە پشتیوانی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان(UNFPA) خولێكی ڕاهێنانیان دەربارەی "Life Skills" بۆ (۲۰) خوێندكاری كچی زانكۆی ڕاپەڕین کردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۳ی کانونی دووەمی ۲۰۱۹، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەڕێز پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بە خوێندکارانی بەشداربووی خولەکە بەخشی، هەروەک سوپاسی سەرجەم خوێندکارانی بەشداربووی خولەکەی کرد لە بەرانبەر گەشەپێدانی تواناکانیان و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

درێژەی بابەت

بەشی یاسا بووە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین ، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ کردەوە، دوای ركابەریەكی دورودرێژ لە خولەكەدا دواجار یاری کۆتایی لەنێوان خوێندکارانی بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و خوێندکارانی بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانست ئەنجامدرا.
یارییەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. موفق خالید سەرۆکی زانکۆ و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکی بەشەکانی یاسا و کیمیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت