University of Raparin Logo

سیمینارێک لەبارە ی گوگڵ کڵاس ڕووم بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆ و نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی زانستییان دەربارەی گوگڵ کڵاس ڕووم بۆ (م.پشکۆ ڕەسول) ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا م.پشکۆ بەوردی پرۆگرامەکەی بە ئامادەبووان ناساند، پاشان چۆنیەتی بەکارهێنانی پڕۆگرامەکەی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ڕوونکردەوە، هەروەک ئاماژەی بە میکانیزمەکانی چۆنیەتی دانانی وانە و توێژینەوەکان لە کڵاس ڕوومەکاندا، لە کۆتاییدا چۆنیەتی وەرگرتنی وانەکانیان لە کڵاس ڕوومەکاندا بۆ خوێندکاران خستەڕوو .