University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاگاداری کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی دەکەینەوە کە لە ٢٦-٩-٢٠١٨ بواری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان نەبووە بۆ کۆرسەکانی (ئەمیدیست Amideast)، لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بە مەبەستی ناونوسین بۆ خولی دووەم کە بەم نزیکانە دەست پێدەکات . ئەو پێداویستیانەی پێشکەشکار پێویستە لەگەڵ خۆی بیهێنێت:

١- پێویستە یەکێک لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی (IELTS، TOFEL یان PTE) کردبێت و بەسەرنەچووبێت.
٢- وێنەیەک (کۆپیەک)ـی ڕەسەن (ئەسڵی)لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکە کە لە خاڵی یەکەم ئاماژەی پێدراوە.
٣- وێنەیەک (کۆپیەک) لە پاسپۆرت.
٤- وێنەیەک (کۆپیەک) لە فەرمانی کاندیدبوون بە بوونی لیستی ناوەکان بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا، بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی پێویستە پشتگیریەک بهێنن کە ناوبراو پێویستی بە نازناوی زانستییە لە شوێنی کارەکەیەوە.
٤- دوا ڕێکەوت بۆ ناونوسین و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٨-١-٢٠١٩ تاوەکو کاتژمێر ١٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ.

ناونیشان: زانکۆی ڕاپەڕین - بینای کۆلێژی بنەڕەت - نهۆمی سێیەم