بڕیارە ئێوارەی دوو شەممە (28 – 1 – 2019) سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەژێر ناونیشانی كاریگەریی میتۆدو تەكنۆلۆژیای نوێ لەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستە كۆمەڵایەتییەكاندا لەلایەن بەشی زانستیی كۆمەڵایەتی لەزانكۆی راپەڕین رێكبخرێت.
سیمپۆزیۆمەكە لەكاتژمێر (5 بۆ 9:30)ی شەو بەردەوام دەبێت و ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكارانی قۆناغی سێی بەشە كۆمەڵایەتیی و مرۆڤایەتییەكان بەشداری تێدا دەكەن و بەشداربونیش كرایەوە بۆ سەرجەم خوێندكاران لەسەرجەم بەشەكاندا.
لەسیمپۆزیۆمەكەدا لەلایەن چەندین پسپۆڕەوە بابەتەكانی (میتۆدو رێكارەكانی توێژینەوە لەزانستی جوگرافیادا، و گرنگی كارتوگرافیاو بەكارهێنانی (GIS - Geographic Information System) لەتوێژینەوە جوگرافیەكان، و بەكارهێنانی (Statistical Package for the Social Sciences - SPSS) لەتوێژینەوەكانی دەروونزانی، و پاشماوە شوێنەوارییەكان وەك سەرچاوەی توێژینەوەی مێژوویی لەكوردستان و هەڵوەستەیەكی پێویست، و سامپڵ و جۆرەكانی لەتوێژینەوە دەروونزانییەكاندا، هەروەها میتۆلۆژی و جێبەجێكردنی لەتوێژینەوە مێژووییەكاندا) لەدوو پانێلدا پێشكەشی خوێندكاران دەكرێن.