ئەمڕۆ چوارشەممە (٣٠-١-٢٠١٩) لەسەر بانگھێشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، تیمێكی زانکۆی ڕاپەرین کە پێکھاتبوون لە(د. نجم ا‌لدین محمد سعید ، م . سامان محمد عثمان، و م. پێشەوا حسێن محمود) بە شداربوون لە وۆرکشۆپی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بە پێشکەشکردنی سیمینار بە ھاوبەشی شاندی زانکۆی زاخۆ لە چوارچێوەی کاری ھەماھەنگی زانکۆکانی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا، كە ۆورکشۆپەکە لەژێرناونیشانی Implementation Approach of Bologna process and ECTS system at Erbil polytechnic University) بەڕێوە چوو.
کۆڕبەندێک لە بواری کۆچکردن بە هەماهەنگی بەشی زمانی ئینگلیزی و سێنتەری پەرەپێدان و زمان و ڕێکخراوی The Migrant Project بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣٠\١\٢٠١٩ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کۆڕبەندێک لە بواری کۆچکردن بە هەماهەنگی بەشی زمانی ئینگلیزی و سێنتەری پەرەپێدان و زمان و ڕێکخراوی The Migrant Project بەڕێوەچوو.
چالاکییەکی ژینگەیی لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له زانكۆی ڕاپه‌ڕین له به‌رواری ٣٠ی کانوونی دووەمی٢٠١٩، خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م له (کۆلێژی په‌رستاری و بەشی ئه‌ندازیاری) كه هاوبه‌شن له ده‌رسی (Environmental Conservation) پاراستنی ژینگه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی قۆناغی دووه‌م له به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی له چالاكییه‌كی خۆبه‌خشی ژینگه‌ییدا، هه‌ڵسان به پاككردنه‌وه‌ی كه‌مپی زانكۆی ڕاپه‌ڕین له پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش و خۆڵ و خاشاك.
بابەتی تر...
- سیمینارێک لەبارەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو
- سێ خوێندکاری دەرچووی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری پلاتفۆڕمێک دەکەن لە پورتوگال
- سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی لەگەڵ The Migrant Project کۆڕبەندێک ڕێکدەخات
- سیمینارێک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس (ECTS) بەڕێوەچوو