دوای ئەوەی سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانكۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(P.D.O) و بە پشتیوانی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان(UNFPA) خولێكی ڕاهێنانیان دەربارەی "Life Skills" بۆ (۲۰) خوێندكاری كچی زانكۆی ڕاپەڕین کردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۳ی کانونی دووەمی ۲۰۱۹، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەڕێز پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بە خوێندکارانی بەشداربووی خولەکە بەخشی، هەروەک سوپاسی سەرجەم خوێندکارانی بەشداربووی خولەکەی کرد لە بەرانبەر گەشەپێدانی تواناکانیان و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
جێی ئاماژەیە، لە خولەکەدا (١٥) خوێندكاری خۆبەخشی سەنتەری كار و (٥) خوێندكاری بەشی یاسا بەشداربوون، خولەکە ماوەی چوار هەفتەی خایاند، تیایدا چەندین سیمینار و بابەتێكی جیاواز پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانە پێشکەشی بەشداربووانی خولەکە کرا.