ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ ی کانوونی دووەم ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین / بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی، سیمینارێکی دەربارەی ( ڕێنمایی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و یاسای قەدەغەکردن و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) ئەنجامدا.
لە سیمینارەکەدا ڕائید کاروان محمود احمد بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی ڕاپەڕین، باسی لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی دروست کرد، هەروەک چۆنیەتی خۆپاراستن لەو گرفت و کێشانەی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دروست دەبن بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.
پاشان مامۆستا ابراهیم صاڵح بەرزنجی مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی ڕاپەڕین، باسی لە یاسای قەدەغەکردن و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کرد .