ئەمڕۆ یەکشەمە (٢٧-١-١٠١٩) لەهۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت و بەشێکی زۆر لەمامۆستایانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لەپەروەردەی ڕانیەو پەروەردەی پشدەر سیمپۆزیۆمی چۆنێتی ئەنجامدانی ڕاهێنان لەژینگەی خوێندنگاکان ئەنجامدرا.
سەرەتا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (ڕزگار حاجی ساڵح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین وتەیەکی پێشکەش کردو باسی لەگرنگی ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمەكە كرد بۆ راهێنانی خوێندكارانی زانكۆ لە خوێندنگاكاندا. دواتر لەپانێڵی یەکەمدا دوو سیمینار لەلایەن هەریەک لە (مامۆستا شۆڕش عزیز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەپەروەردەی ڕانیەو ، مامۆستا کاوە احمد سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە پەروەردەی قەڵادزێ) پێشکەش کران، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربوان کرایەوە بۆ دەربڕینی ڕاوسەرنجیان.
لەپانێڵی دووەمدا سێ سیمینار لەلایەن مامۆستایان (مامۆستا مولود حمد سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کوردی و مامۆستا علی سێوە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی بیرکاری و کۆمپیوتەر ، و مامۆستا قدریە حمد سەرپەرشتیاری پسپۆڕی باخچەکان) پێشکەش کران، و دواتر ئامادەبوان بەسەرنج و پێسنیارەکانیان سیمینارەکانیان دەوڵەمەندترکرد.
