سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی لەگەڵ The Migrant Project کۆڕبەندێک ڕێکدەخات، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بۆ چاودێری کۆچکردن، و ئامۆژگاری و پشتگیری، و هەروەها فێرکردنی خەڵکی لە بارەی مەترسییەکانی کۆچکردن بە شێوەی نایاسایی.
سبەی دوانیوەڕۆ سێمنارێک لە لایەن دەستەی ڕێکخراوەکە، وهەروەها لە لایەن خوێندکارانمان لە بەشی ئینگلیزی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لە بارەی کۆچکردن بە سێمنارێک دەخرێتەڕوو، و گفتوگۆیەکیش پێشکەش دەکرێت. هەروەک هەلی گفتوگۆ و ئاخاوتن لەگەڵ ڕاوێژکار و ستافی ڕێکخراوەکە ڕەخسێندراوە کە چۆن خوێندکاران دەتوانن بەشداری پڕۆژەکە بن.
ئەم کۆڕبەندە بە تایبەت سودی بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێت کە لە ئێستادا کۆرسی Social Awareness وەردەگرن یان لە مانگەکانی داهاتوو دەیخوێنن. هەر بەم بۆنەیەوە، سێنتەری زمان بە نیازە لە کۆتایی ئەمساڵ وەکو بەدواداچوونێکی ئەم کۆڕبەندە کار لەسەر هەلی خوێندن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکات.
کۆڕبەندەکە سبەی چوارشەممە 30\1\2019 کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات.
شوێنی بەڕێوەچوون: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ - هەروەها لە کافێی سێنتەری زمان بەشێکی تری بەڕێوەدەچێت.